ئێران که‌وتۆته باری هوشیاری و ده‌ڵێت ده‌ست له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دژی هه‌ر هێرشێـکی ئیسرائیل ده‌دات. ئه‌مه‌ش به پـێی گوته‌ی سـه‌رۆکی گشت هێزه‌کانی له‌شـکری ئێرانه ژه‌نه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن فه‌یروز ئابادی، له ناو ده‌نگۆی میدیا که ده‌ڵێن ئیسرائیل به‌رنامه‌ی بۆ په‌لاماردانی ئێران به‌ده‌سـته‌وه‌یه.
ئاژانسی دهنگوباسی فارس له زاری ژه‌نه‌ڕاڵ فه‌یروز ئابادی گوتی ئێمه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بچوک یان گه‌وره به هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌تمی ده‌بینین و که‌وتووینه‌ته حاڵه‌تی هوشیاریـیهکی ته‌واو. ئه‌و گوتیشی به که‌ره‌سـته‌ی گونجاو ئاماده‌ین سـزایان بده‌ین و کارێـکی وه‌ها بکه‌ین له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیان په‌شیمان بـبنه‌وه.
فه‌یروز ئابادی هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه‌ریکا زیانی جدی ده‌بینێت ئه‌گه‌ر بێت و ئیسرائیل ده‌ست له هێرشی له دژی ئێران بدات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل وه‌های بۆ ده‌چن به‌رنامه له ئارادان بۆ په‌لاماردان بۆ سه‌ر سـازگه‌ی ناو‌کی ئێران، هه‌رچه‌نده حکومه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناکۆکی هه‌یه.