پلانی یاسایی فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له پاڕڵمانی عێڕاق بۆ وه‌ده‌رنانی گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له عێڕاق پرسیاری زۆری درووست کردووه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕوون نیه چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م پڕۆژه یاساییه له پاڕلمان په‌سند بکرێت، به‌ڵام به هۆی وه‌ده‌رنانی موجاهیدینی خه‌ڵک له عێڕاق ئێستا ته‌نیا گرووپه‌کانی چالاکی ئوپوزسیۆنی ئێران حیزبه‌کانی کوردی جێگیر له هه‌ریمی کوردستانی عێڕاقن.
ئه‌م حیزبانه به هۆی گرفتی جۆراوجۆره‌وه ساڵانێکه له بواری سه‌ربازییه‌وه دژی ئێران چالاکی زۆر به‌رچاویان ئه‌نجام نه‌داوه. هه‌رچه‌ند له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا ئه‌و چالاکییانه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران به ناوی "ڕاسان" ده‌ستی پێکردووه ئه‌گه‌ری چالاکبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی حیزبه‌کانی کوردی ئوپوزسیۆنی له ناوخۆی ئێران هێناوه‌ته ئاراوه.
شه‌ش حیزبی کوردی ئێران بۆ تاو وتۆکردنی کاردانه‌وه‌کان و شێوه‌ی هه‌ڵوێست گرتن به رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری په‌سندکردنی ئه‌و پڕۆژیاساییه کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازدا و له ده‌رئه‌نجامیدا به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ده‌رکرد که تێیدا به درووست‌کردنی کومیته‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ڕێکخستنی هه‌وڵه‌کان دژی ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێن "پیلانی کۆماری ئیسلامی دژی ئوپوزسیۆن" ئاماژه دراوه.
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌و باسه و هه‌وڵه‌کانی حیزبه‌کانی کوردی له گه‌ڵ به‌ڕێز که‌ماڵ که‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وتووێژمان کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5
که‌ماڵ که‌ریمی: پێمان وایه ئه‌م پرۆژه‌یه پیلانی ئێرانه و مهبستیشی گۆشار خستن له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بێت بۆ جێبه‌جی کردنی داخوازی تر.