بڵاو بونەوەی گرتەکەی ڤیدیۆیی لەچەند پێشمەرگەی یەک لە حیزبە کۆردییەکانی کۆردستانی ئێران کە تێیدا بەشێوەیەکی ناشرین، وە بەزمانێکی سێکسیستی ئاماژە بە ژنانی خهباتگیری حیزبێکی دیکه دەدهن، کاردانەوەیێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.
هەندێک لە چالاکوانانی مافهکانی ژنی کۆردستانی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان سەرەتا هەڵمەتێکیان بە نێوی "نا بۆ نێرسالاری" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکخستوو و دواتر بەیاننامەیەکیان دەرکرد و داوایانکرد لە یەکێتی ژنانی دێمۆکرات کە بەرامبەر بە بێڕێزی بە ژنان لەحیزبەکیاندا بێدەنگ نەبن و هەڵوێست وەربگرن.
لە ئاکامی ئەو هەڵمەتەو ئەو بەیاننامەیەدا؛ ئەگەرچی تا ئێستا بەرپرسانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بهرپرسانی یەکێتی ژنانی دێمۆکرات هیچ هەڵوێستێکیان وەرنەگرتووە، بەڵام هەندێک لە چالاکانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە وەک ئەندام یان لایەنگری ئەو حیزبە دەناسرێن؛ هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر چالاکانی ئەو کەمپەینە دەستپێکردووە.
هەندێک لەو هێرشانە هەڵگری هەر ئەو ئەدەبیاتە سێکسیستییهیه کە لەم رۆژانەدا رەخنەی لێگیراوە و هەندێک لە ئەوانەی کە بهیاننامەکەیان واژۆ کردووە کەوتونەتە بەر قسەی ناشرین و بێ رێزی کردن بە کەرامەتیان.
بۆ تاوتۆ کردنی ئەم بابەتە لەگەڵ بەڕێز خاتوو فاتمەی کەریمی، فیمینیست، نوسەر و پسپوری بواری ژنانی ڕۆژههڵاتی کۆردستان وتوێژمان کردووە.
Your browser doesn’t support HTML5