ئێران 22 پـیاوی به تاوانی بازرگانی به تلیاک و مادده بێهۆشکه‌ره‌کان له‌سێداره‌داوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه، ده‌ڵێت لهسێـدارهدانهکان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له زیندانی ئه‌وینی تاران و له زیندانێـکی که‌ره‌ج که 45 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای تارانه‌وه دوره جێبه‌جێ کراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئێران ڕێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه بۆ به قاچاخبردنی ئه‌فیون له ئه‌فغانسـتانه‌وه.
ئێران زیادبوونێـکی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه له سه‌پاندنی حوکمی ئیعدام. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هیچ وڵاتێـک نیـیه هێنده‌ی ئێران ڕێژه‌ی جێبه‌جێـکردنی حوکمی ئیعدامی زۆربێت.
به‌رپـرسی ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناڤی پـیڵی له مانگی سێ گوتوویه‌تی ئه‌مسـاڵ له ئێران زیادبوونێـکی سه‌رنج ڕاکیشهر هه‌بووه له ژماره‌ی حوکمی ئیعدامه‌کانی جێبه‌جێکراون. گوتوویه‌تی ڕێژه‌ی ئه‌مسـاڵ 3 هێنده‌ی سـاڵی ڕابردوو بووه.