دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێران بایی به‌نزینی 50 له سه‌د برده سه‌ر و جیره‌به‌ندی به سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاند به بێ ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌باره‌ت به ئه‌و بابه‌ته هوشداری به خه‌ڵک بدات، گه‌لێک له خه‌ڵکی ئێرانی تووڕه کرد.
رۆژی هه‌ینی له سه‌رانسه‌ری شاری تاران، هێڵه‌کانی دوور و درێژی ئوتوموبیله‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین کاتژمیر له به‌نزین خانه چاوه‌ڕێ مانه‌وه تا بتوانن به‌نزین وهچهنگیان بکه‌وێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات که شه‌وی پێشتر گۆران به سه‌ر ڕێبازی وزه داهات.
له چه‌ندین شوێنان، پۆلیس بۆ نزیک به‌نزینخانه‌کان نێردران. کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره‌ی بردنه سه‌ری بایی به‌نزین له به‌ر ئه‌وه‌یه که یارمه‌تی دارایی به بنه‌ماڵه‌کانی که‌م داهات بکرێت.
ئه‌و بریاره دوای چه‌ندین مانگ گۆمان و بیرۆکه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌و جیرهبهندییه دێت.
به گوێره‌ی گوته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی، ولاته‌که له "هه‌ره دۆخی سه‌خت" دایه که له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا تووشی نه‌بووه.
به پێی ئاژانسی ئاسۆشێتیدپرێس، ئه‌مین حوسێن زاده، ته‌مه‌ن 55 ساڵی خه‌ڵکی تاران ئه‌و بڕیاره به باشی نازانێت و ده‌ڵێت: "وێده‌چێت ئه‌وان [کۆماری ئیسلامی] هیچ پاره‌یان نه‌بێت، رۆژێک پێشتر به‌ڕێز ڕووحانی ده‌یگوت ئه‌وان بۆ بودجه‌ی ساڵی دابێت و دوای ئه‌ویش پاره‌یان نیه، بۆیه ویدهچێت ئه‌وان له ئه‌م ڕێگایه‌وه پاره‌ی که‌می بودجه به‌ده‌ست بێنن."
ئه‌مه‌ریکا دوای ئه‌وه‌ی له ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له گه‌ڵ زلهێزانی جیهان هاته ده‌ر، سه‌ر له نوێ گه‌مارۆکانی به سه‌ر ئێران دا سه‌پانده‌وه.
هه‌روه‌ها کارمه‌ندێکی دیکه‌ی مه‌ده‌نی، موحسێن خوداوێردیان سکاڵای له ئه‌م دۆخه هه‌یه: " بۆچی ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان دا؟ چونکه ئه‌وان هیچ پاره‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ئێمه له ژیر گه‌مارۆکان داین. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پاره له گیرفانی خه‌ڵک ده‌ربێنن. ئه‌وان که‌می بودجه‌یان هه‌یه. ئه‌وان ناچارن پاره‌که‌ی له گیرفانی من و گیرفانی تۆ ده‌رکێشن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی پێ به‌ڕێوه‌به‌رن."
له ساڵی 2015، ئێران جیره‌به‌ندی به‌نزینی ڕاگرت که له ساڵی 2007ه‌وه ئه‌و بڕیاره له گۆڕێ دابوو.