وەکو وەڵامێک بۆ سزاکانی یەکێتی ئەوروپا، ئێران دەڵێت ئەوروپا پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەوەی کە گوایە ئێران پلان دادەڕێژێت بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ئەوروپادا، ئەوروپا بێبەریی ناکات لە پشتیوانیکردنی تیرۆریستان.

جێی ئاماژەیە یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە باڵانسی یەکەی هەواڵگری ئێران و دووان لە کارمەندەکانی سڕ کرد لەکاتێکدا هۆڵەندا ئێران تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی ئەنجامدانی دوو کردەوەی کوشتن لەسەر خاکەکەی و بە هەمان شێوە فەڕەنسا و دانیمارکیش دەڵێن تاران پلانی داناوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی دیکە لە ئەوروپادا.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی " ئەوروپیەکان بە دانیمارک و هۆڵەندا و فەڕەنساوە شوێن و پەناگە دابین دەکەن بۆ کۆمەڵەی ئۆپۆزسیۆنی موجاهیدی خەلقی ئێران."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز