ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران بەرزبۆوە بۆ 4,958

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران کیانوش جیهانپور وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئێران 89 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە بەرزبۆوە بۆ 4,958 کەس.

هەروەها وتیشی ژمارەی توشبووانیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 79,494 کەس،لەنێو ئەو توشبووانەدا 3,563 کەسیان تەندروستیان زۆر خراپە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێک بڵاوبۆوە ئاماژە بەوە دەدات پێدەچێت ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو هیندەی ئەو ژمارانە بێت کە وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویدەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز