مەترسی لە سێدارەدانی چەند چالاکی کورد لە ئێران

لە سێدارەدان لە ئێران

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی لە مانگی ٧ی زاینییەوە هوشداری دەدات کە گیانی چەندین لە چالاکانی سیاسی کە لانی کەم پێنج کەسیان کوردن لە مەترسی دان. بە پێی هەواڵ دوو بەندکراوی تریش، محەیدین ئیبراهیمی و هوشمەند عەلیپوور لە مەترسی لە سێدارەدان دان.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی دەڵیت ئەوە یەکەم جار نیە کە کۆماری ئیسلامی هەڵمەتی لە سێدارەدانی بە دژی بەندکراوان و بە تایبەتی کوردی دەست پێکردووە.

ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی

هەروەها لە پەێوەندی ئاگاداری ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی دەڵێت هەر چەند ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و بە تایبەتی رێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی یارمەتێکی زۆریان کردووە، بۆ نموونە هوشداری دانیان لە کاتی مەسەلەی لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی و فەرزاد کەمانگەر، بەڵام پێ دادەگرێت کە ئەو ڕێکخراوانە دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و چەسپاندنی یاسایان نیە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ئارێز داراپوور