په‌رله‌مانی ئێران به‌رنووسی بڕیارێـکی په‌سه‌ندکردووه که تیایدا داوای دابه‌زاندی ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسی و ئابوریـیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ده‌کات، ئه‌مه‌ش وه‌ک تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌و سـزا نوێـیانه‌ی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر تارانیاندا سه‌پاندووه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگیان دا بۆ به‌رنووسه‌که که داوا ده‌کات باڵیۆزی به‌ریتانیا له ماوه‌ی دوو هه‌فته له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی بڕوات و کاره‌کانی له لایه‌ن بریکارێـکهوه بهڕێوهبـبرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه ئابوریـیه‌کان بۆ ئاسـتێـکی نزم که‌مبکرێنه‌وه.
ئێسـتا به‌رنووسه‌که ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان تاوه‌کو بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بده‌ن.