میدیای ئێرانی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی به بۆمب شاری "چابه‌هار" ی باشوری هه‌ژاند و کوژرانی به‌لای که‌م 38 که‌سی لێکه‌وتۆته‌وه.
ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که له نزیک مزگه‌وتێک ئه‌نجامدرا که بۆنهگێرانی عاشورا بۆ رێوڕه‌سمی عاشورا خڕبووبوونه‌وه و بۆنه‌ی ناوبراو پـیرۆزترین رۆژانی شیعه ئاینزاکانه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌که ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه ده‌ڵێت: گروپی میلیتانی جوندوڵای سووننه به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی راگه‌یاندووه. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه سه‌ر به پارێزگای سستان بلوچستانه که نزیک سنووری ئێرانیـیه له‌گه‌ڵ پاکستان‌دا و ئه‌م ناوچه‌یه بنکه‌یه‌کی گرووپی جوندوڵا بووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، راپۆرته به‌رایـیه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که یه‌ک هێرشبه‌ری خۆکوژ کاره‌که‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی توانیان گومانلێکراوی دووهه‌م ده‌ستگیر بکه‌ن به‌ر له‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کی له خۆی به‌ستبوو بته‌قێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌کان وا راده‌گه‌یه‌نن که پتر له 50 که‌س له ته‌قینه‌وه‌که‌دا بریندار بوون.