ئێران باڵیۆزی خۆی له ئازه‌ربیجان بانگهێشتکرد پاش ئه‌وه‌ی گرژی که‌وته نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی به وێنه‌کانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی کرابوون.
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له باکۆی پایته‌ختی ئازه‌ربیجان ده‌ڵێت باڵیۆز محه‌مه‌د باقر به‌هرامی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ تاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به‌و سووکایهتیـیهی وه‌ک باڵیۆزخانه‌که ده‌ڵێت به که‌سایه‌تیـیه ئاینیـیه پـیرۆزه‌کان کرابوو.
جێی باسه له هه‌فته‌ی ڕابردوو خۆپـیشـاندانێک له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له باکۆ سـازکرا بۆ مه‌حکومکردنی سیاسه‌ته‌کانی ئێران له به‌رامبه‌ر ئازه‌ربیجان و هه‌روه‌ها پـێشـێلکردنی مافی ئازهریـیهکان له ئێران‌دا. له‌و خۆپـیشـاندانه سووکایه‌تی به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامه‌نه‌یی کرا.