ئێران 12 کەس بە تۆمەتی هاریکاریکردن لەگەڵ ئیسڕائیل دەستگیر دەکات

بەپێی تۆڕی هەواڵی خوێندکاران، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دوانزە کەس لە شەش پارێزگای جیاوازی ئێران بە تۆمەتی " هاریکاریکردن لەگەڵ ئیسڕائیل و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کاری دژ بە ئاسایشی وڵاتەکە " دەستگیرکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز