سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ستێوه‌دانی ئێران له عێراقدا زیاد ناکات. سه‌رۆکی ئێران ئه‌م تێبینییهی له میانه‌ی وتووێژێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی ئه‌مه‌ریکا دا. ناوبراو ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بوایه زووتر له عێراق ده‌رچوونایه و پێویسته عێراق خۆی بڕیار له‌سه‌ر دابینکردنی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ هێزه‌کانی بدات.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕق به‌رامبه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه و نابێت کاریگه‌ری ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ر ناوچه‌که‌وه هه‌بێت.
سه‌رۆکی ئێران ڕاشیگه‌یاند ئێران خوازیاره هه‌وڵێکی زیاتر بدات بۆ هاندانی حکومه‌تی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆن له وڵاته‌که تا بگه‌ن به ڕێککه‌وتنێک. گوتیشی پێویسته هیچ لایه‌نێکی ده‌ره‌کی ده‌ست نه‌کاته کاروباری وڵاته‌که‌وه.
جێی باشه دیمه‌شق به پشتیوانێکی مه‌زنی تاران له هه‌رێمه‌که‌دا داده‌نرێت.