ئه‌نجومه‌نی نیگهبانی ئێران ئه‌وه‌ی چاودێری چۆنێـتی په‌یڕه‌وکردنی ده‌سـتوری وڵاته‌که ده‌کات، بڕیاری داوه که‌وا سه‌رۆک مه‌حمود ئهحمهدینهژاد بۆی نیـیه وه‌زاره‌تی نه‌وتی وڵاته‌که به‌ڕێوه‌بـبات.
ئه‌م بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بڵاوکرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئهحمهدینهژاد چه‌ند وه‌زیرێـکی حکومه‌ته‌که‌ی له پـۆسته‌کانیان لادا، له‌وانه وه‌زیری نه‌وت و ئێستا به‌نیازه کاره‌کانی ئه‌و وه‌زارته خۆی سه‌رپه‌رشتی بکات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارس ڕۆژی هه‌ینی بڵاویکرده‌وه که ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ڕایگه‌یاندووه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئهحمهدینهژاد ناوێتی نایاسایییه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئهحمهدینهژاد هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌و باریه‌وه نه‌بووه.