ئێرانیـیه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یاندا ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌رله‌مانێـکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن له‌و ده‌نگدانه‌ی که به تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک له نێوان کۆنه‌پارێزاندا لێـیدهڕواندرێت، واته له نێوان کۆنه‌پارێزانی ئه‌وانه‌ی پـشـتیوانی له سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌شی له دژین. نزیکه‌ی 3400 کاندید ململانێی بۆ 290 کورسی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێـکی نوێـیه و یه‌که‌مین ده‌نگدانه له ده‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مشـتومڕاوی له‌سه‌ر له سـاڵی 2009 ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ست ئۆپـۆزسیۆنی سه‌ره‌کی ئێرانی و هه‌روه‌ها گرووپی ڕیفۆرمخوازان به‌شـداری تیادا ناکه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی کۆنه‌پارێزی ئێرانی و ڕابه‌رانی ئاینی ئه‌و وڵاته په‌یڕه‌وی ڕێبازێـکی سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازانیان کردووه.
له‌و کاته‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه خۆپـیشـاندانی مه‌زنیان له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی ده‌سـتپـێـکردووه. پـتر له 48 ملیۆن ئێرانی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆدا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ له ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵای وڵات داوای به‌شـداریـیه‌کی زۆری له ئێرانیـیه‌کان کردووه، له‌و ده‌نگدانه‌ی به گوته‌ی خامه‌نه‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێرانیـیهکانه له دژی دوژمنانی وڵات، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ زلهێزانی خۆرئاوا ئه‌وانه‌ی ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تی گه‌مارۆ له دژی ئابوری ئێران ده‌که‌ن.
وڵاتانی خۆرئاوا به مه‌به‌ستی گوشارخستنه سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی چالاکیـیه‌کانی ناو‌کی خۆی ڕابگرێت و له‌و پـێناوه‌دا گه‌مارۆکانی ئابوریان له دژ ئێران توندکردووه.