ئێران ده‌ڵێت له وتووێژه‌کانی داهاتووی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان له تورکیا ده‌سـتپـێشـخه‌ری نوێ ده‌خاته ڕوو، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ئاگاهی دا که ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه ده‌درێن بۆ گوشـارخستنه سه‌ر ئێران کاردانه‌وه‌ی پـێچه‌وانه‌یان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران گوتیان گه‌وره به‌رپـرسی وتووێژکا‌رانی ناو‌کی ئێران سه‌عید جه‌لیلی ئه‌وه‌ی گوتووه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری له‌سه‌ر نه‌داوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن جه‌لیلی گوتوویه‌تی به‌کارهێنانی زمانی هێز له دژی ئێران هیچ ئه‌نجامێـکی نابێت.
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه له ئسته‌نبوڵ نوێنه‌رانی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا که به P5+1 ناسراون له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی کۆبـبنه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره له‌وه‌تای مانگی یه‌کی سـاڵی 2011 وه.