سه‌رۆکی ئاژانسی ناووکی ئێران ده‌ڵێت ووڵاته‌که‌ی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و پـشـکێنهرانه ده‌سـتنیشـان بکات که بۆیان هه‌بێت چاودێری داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بکه‌ن. له هه‌مان کاتدا، ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زی ئه‌تۆمی له راپۆرتێکی دا ده‌ڵێت له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ئێران ئاماده نه‌بووه وه‌ڵامی پرسیاران به‌داته‌وه سه‌باره‌ت به شیانی چالاکی ئاشکرانه‌کراوی ناووکی. عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران ده‌ڵێت گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ئاژانسه‌که ته‌نیا ده‌توانێت راپۆرت ئاماده بکات و ئه‌گه‌ر هات و گوێ له بریارێکی ئاژانسه‌که نهشگرێت، ئاژانسه‌که هێزی بریاردانی نیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:55 خوله‌که.