دکتۆر موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت که بەڵینەکانی حکومهتی عێراقی بە گوێڕەی ئاستی چاوەڕوانیەکانی خۆپیشاندەران نیە، لە لایەکیش جیگەی متمانەی زۆرێک لەو خۆپیشاندەرانە نین.
دکتۆر موسەنا ئەمین دەڵێت دیارترین هۆکار کە بوونە مایەی بێمتمانەیی خۆپیشاندەران بە حکومهت ئەوەیە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راپۆرتەکەیدا نەیتوانی بکوژانی خۆپیشاندەران و قەناس بەدەستە بکوژەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و ئەو تاوانبارانە راپێچی بەردەم دادگایان بکەن.
ناوبراو دەشڵیت بەڕای من ئەگەر حکومهت و پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشێتەوە، عێراق دووچاری بێسەرو بەری وشەڕی ناوخۆ دەبێتەوە.
تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر موسەنا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژی دوکتور موسهنا ئهمین