ئەم دەسەڵاتدارانەی عێراق بۆ پتر لە 16 ساڵە دەستیان بەسەر سەرچاوەکانی دەسەڵات و ئابوری و ئیداری وڵاتدا گرتوە و هیچ شتێکیان پێشکەش بە خەڵک نەکردوە.
دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانسی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر دەڵیت که ئەم خەڵکەی رژاونەتە سەر جادە و بانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشووری وڵات، ئەمانە خاوەنی دۆزێکی رەوان و ئامادە نین دەستبەرداری ببن. دەشڵیت زۆربەی بەشداربوانی ناڕەزایەکان لەو باوەڕەدان ئێران لە پشتی نەهامەتیەکانی هاوڵاتیانای عێراقەوەیە.
دوکتور غهریب جهخت دهکات که تەنها چارەسەر بۆ ئەم قەیرانەی ئێستای عێراق هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پارتە سیاسیەکانی عێراقە . سەبارەت بە سونەکانیش دەڵێت سونەکان لەو ئاستەدانین بتوانن بارودۆخی ناوخۆی عیراق رێکبخەنەوە.
Your browser doesn’t support HTML5