چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما فه‌رمانێـکی مۆرکرد بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر 8 به‌رپـرسی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ئه‌وه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر که‌وته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێلا‌ری کلنتن بڕیاره‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌رده‌وامبوونی تێـکچوونی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران وای له ئه‌مه‌ریکا کرد بڕیارێـکی وه‌ها بدات.
له نێو لیستی ئه‌و به‌رپرسـانه‌ی سـزاکانیان خراوه‌ته سه‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسـدارانه محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری. ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی له ژێر فه‌رمانده‌ی ئه‌ودان ده‌سـتیان هه‌بووه له لـێدان و کوشتن و ده‌سـتگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی ئه‌و که‌سـانه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یان کردووه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوودا.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شیکه‌ره‌وه‌ێ سیاسی بنکه له سوید ده‌ڵێت ئه‌م بریاره‌ێ ئه‌مه‌ریکا پیامێکه بۆ گه‌لی ئێران که ئێمه ئه‌و که‌سانه ته‌ممێ ده‌که‌ێن ک له لای ئێوه ناخۆشه‌ویستن. ئه‌سکه‌نده‌ری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رۆژئاوا و به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا پێ داده‌گره‌ن که پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران نابێت بکرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:00 خوله‌كه.