خالیدی عه‌زیزی: له ڕۆژئاوا ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌یه که کورد له ئێران‌دا کار بۆ دیموکراسی ده‌کات
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک پایته‌ختی ئه‌وروپایی له‌وانه له‌نده‌ن و پاریس وه هه‌روه‌ها سه‌ردانی واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشی کرد.
خالیدی عه‌زیزی ده‌ڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراویان نییه بۆ کورد و له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ دۆسێی کورددا ده‌که‌ن.
به‌ڕێز عه‌زیزی ده‌شڵێت که‌م تا زۆرێک هه‌ست به‌وه ده‌کرێت ڕۆژئاوا ئاشنایه به مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران‌دا ، به‌ڵام زیاتر قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا ئێران چیی لێدێت ، که وه‌ک یه‌که‌یه‌کی جوگرافیایی لێی ده‌ڕوانن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، خالیدی عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌شڵێت وه‌کو کورد هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه له ئێرانی نوێ‌دا نابێت ده‌سه‌ڵات هه‌ر له تاران‌دا جێگیر بێت و پێویستیشه لێپرسینه‌وه هه‌بێت و به‌شداری پێکهاته‌کانی ئێران له بواره جیاجیاکانی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی له خۆیدا ده‌بێته متمانه و ڕێگه گرتن له سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵات له تاران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:34 خوله‌که.