وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت، ده‌ست به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تایبه‌تی له‌شکری ئه‌نده‌نوسیا ده‌کاته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که پتر له 10 ساڵه پچڕاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نیگه‌رانیه‌کانی په‌یوه‌ند به مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌دا.
رۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ ئه‌م لێدوانه‌ی دا، ئه‌مه‌ش دوای وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسی سوسیلۆ بامبانگ. به‌رێز گه‌یتس گوتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکای په‌یوه‌ست له‌و باره‌یه‌وه به‌هۆی ئه‌و چاکسازیانه‌ی له‌شکری ئه‌نده‌نوسیایه که له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامی داون هه‌روه‌ها له ئاکامی وته‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌نده‌نوسیا بوو له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌نده‌نوسیادا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌که‌ی تایبه‌تی له‌شکری ئه‌نده‌نوسیای ناسراو به کۆپاسۆس له ساڵی 1998 وه پچڕی ، ئه‌مه‌ش به هۆی تێوه‌گلانی ئه‌و هێزه له پـێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له تیموری خۆرهه‌ڵات و جێگه‌کانی دیکه‌ش .
هاوکات ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی هێشتا نیگه‌رانیه‌کانی له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ر ماوه و که‌م نه‌بوونه‌ته‌وه و هێدی هێدی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌نده‌نوسیا ده‌خاته‌وه گه‌ڕ.