وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و هیندسـتان له شه‌ڕیاندا دژ به تۆڕه توندڕه‌کانی توندوتیژی یه‌کگرتوون و هه‌ردوو وڵات زیاتر پـێـکه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئاسایشی ناوخۆ کارده‌که‌ن.
خانم هێله‌ری ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان دا که له‌وێـیه بۆ دوو ڕۆژی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌سـتی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان به‌ڕێز کرشـنا و هه‌روه‌ها ڕاوێژکاری ئاسایشی هیندسـتان شیڤشانکار مینۆن کۆبووه‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر مان مۆهان سینگیش کۆبـبێته‌وه.
خام هێله‌ری و به‌ڕێز کرشـنا هه‌ردووکیان پـێـکه‌وه داوایان له پاکسـتان کرد کاری زیاتر بکات بۆ نه‌هێشـتنی حه‌شارگه‌ی تێرۆریسـتان له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی.
خانم هێله‌ری کلنتن گوتی پـێویسـتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وان زیاتر ڕوون بووه‌ته‌وه له پاش سێ ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شـاری مۆمبای که بوونه مایه‌ی کوژرانی 20 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 130 که‌سی دیکه.
کلنتن گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتخۆشی له سـازدانی ئه‌و وتووێژه نوێـیانه‌ی نێوان هیندسـتان و پاکسـتانی ڕکابه‌ری ده‌کات و ئه‌و دیالۆگانه زیاتر هیوابه‌خشن بۆ دروسـتکردنی متمانه له نێوان هه‌ردوو وڵات.
دوابه‌دوای وتووێژه‌کان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان هوشیاری دا له مه‌ترسی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان، ده‌ڵێت کشانه‌وه‌ی کتوپـڕ و به ڕێژه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی تێـکدانی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی هیندسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانســتان و هه‌روه‌ها ڕێـگه‌دان به سهرههڵـدانهوهیهکی توندڕه‌وی ئیسلامی.
خانم هێله‌ری کلنتن له وتووێژهکانیشیدا جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر پـێویسـتی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه دارایـیه‌کان و داوای کرد زیاتر بازاڕه‌کان کراوه بن و فرۆشـتنی چه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به هیندسـتان زیاتر بکرێت.