پۆلیس: چوار سەربازیی هیندستان لە کشمیر کوژران

India Kashmir Explosion

بەرپرسێکی پۆلیس وتی لە ئەنجامی پێکدادانێکدا لە هەرێم کشمیری جێناکۆکی لەسەر چوار سەربازیی هیندی و هاوڵاتییەکەی مەدەنی کوژران، ئەمەش لەکاتێکدایە هیندستان بە شوێن ئەو گروپە ئیسلامییە توندڕەوەوەیە کە هەفتەی ڕابردوو 44 سەربازی هێزەکانیان ئاسایشی هیندستانیان کوشت.

وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی گامۆ و کشمیری باکوور وتی هێزەکانی هیندستان گەمارۆی ناوچەی بۆلوامایان داوە لە کشمیر لەو شوێنەی کە ڕۆژی پێنجشەممە خۆکوژێک بە ئوتومبێلێکی بۆمبچێنراوەوە خۆی بە کاروانێکی سەربازیدا تەقاندەوە.

بەرپرسێکی دیکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەدا زانیارییان دەستکەوتووە سێ چەکداری دیکە لە ناو خانووەیەکی گوندەکەدا هەن و سەر بە کۆمەڵەی سوپای محەمەدن کە بنکەکەیان لە پاکستانە.

بەرپرسێکی دیکەی پۆلیس وتی لە ئەنجامی پێکدادانێکدا لە نێوان پۆلیس و چەکدارەکاندا چوار سەرباز و هاوڵاتییەکەی مەدەنی کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز