ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی تایبه‌ت له هیندسـتان ئاگری تێبه‌ربوو و تیایدا 89 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندی ده‌ڵێن نه‌خۆشـخانه‌که که له کهلکهتای پایته‌ختی ویلایه‌تی ڕۆژئاوای به‌نگاله ناوی ئامرییه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگره‌که‌ی تێبه‌ربووه.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی خۆجێی دیمه‌نی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کانی نیشـان ده‌دا و هه‌روه‌ها کهسوکارکانیان له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕێـیان ده‌کردن. زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان به دوکه‌ڵی ئاگره‌که خنکابوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 6 کارمه‌ندی نه‌خۆشـخانه‌که ده‌سـتگیرکراون و ڕه‌نگه تاوانی کهمتهرخهمیـیان بدرێته پاڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی ژیان له‌ده‌سـتدانی خه‌ڵـکی. جێی ئاماژه پـێـکردنه 3 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشـخانه‌یه جارێـکی دیکه ئاگری تێبه‌ربووه.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ویلایه‌تی ڕۆژئاوای به‌نگال ماماتا بانه‌رجی گوتی وا کار ده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردنی ئه‌و نه‌خۆشـخانه‌یه و به‌ڵێنی دا لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ته‌واو ئه‌نجام بدرێت. کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی ئاگره‌که که‌وتۆته‌وه کارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌که هه‌ڵاتوون.