سه‌رۆکی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی دۆمینیک ستراسکان ئه‌مڕۆ له نێو ژوری زینداندا له شاری نیویۆرک ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌که‌ی راگه‌یاند. ناوبراو له ململانێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسیـیسهی دراوه‌ته پاڵی.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ رێکخراوی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی دۆمینیک ستراسکانی بڵاوکرده‌وه و به‌راوری 18 ی مانگی له‌سه‌ره، ده‌شڵێت من ناچاربووم له پێناو پاراستنی ڕێکخراوی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی واز له پۆسته‌که‌م بهێنم.
هاوکات له نامه‌که‌یدا به‌ڕێز ستراسکان ده‌شڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو توانا و کات و وزه‌ی خۆی ته‌رخان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بێگوناهی خۆی له‌و تۆمه‌ته بسه‌لمێنێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ستراسکان مشتومڕی گه‌رمی هێناوه‌ته گۆڕێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا کێ ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه دارایـیه‌ی جیهانی.
هه‌روه‌ها وه‌ک نه‌رێتێک و به گوێره‌ی سه‌ودایه‌ک سه‌رۆکی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌سێکی ئه‌وروپایی بۆ دیاری کردووه و ئهمریکایـیهکیشی به سه‌رۆکی بانکی جیهانی دیاری کردووه.