سه‌رۆکی پـێشـووی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ئازادکراوه، به‌ڵام هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆی لێقه‌ده‌غه‌کراوه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکی له زیندانی نیویۆرک به‌سه‌ربرد به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دهسـتدرێژیکردنی سێکسیـیهی ئاڕاسته‌ی کراوه.
دادوه‌رێـکی نیویۆرک فه‌رمانی ئازادکردنی دۆمێنیک ستراسکانی دا دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو بڕی یه‌ک ملیۆن دۆلار که‌فاله‌ت و هه‌روه‌ها 5 ملیۆن دۆلار بۆندی متمانه‌ی دابوو. ناوبراو له ژێر چاودێری پاسه‌وانانی چه‌کدار ده‌بێت و له ڕێـگه‌ی ئنتهرنێتیشهوه چاودێری ده‌کرێت.
سـتراسکان ناچار کرا شوێنی کاتی بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێی بژی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌پارتمانتی گرانبه‌های که بڕیاربوو له‌وێ بمێنێته‌وه بۆی سه‌رینه‌گرت، چونکه ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن دراوسێـکانی له‌و ئه‌پارتمانه نیگه‌رانیان هه‌بووه سه‌باره‌ت به ده‌وره‌دانی سـتراسکان له لایه‌ن میدیاکانه‌وه.
سـتراسکان تۆمه‌تبارکراوه به دهسـتدرێژیکردنی سێکسی بۆ سه‌ر کارمه‌ندێـکی ژنی هوتێلێـک له نیویۆرک له هه‌فته‌ی ڕابردوودا. ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی 25 سـاڵ زیندانی بـبێته‌وه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌کانی به‌سه‌ردا بسه‌لمێنرێت. سـتراسکان نکۆڵی له‌و تۆمه‌تانه کردووه.
زوویه‌کی ئه‌م هه‌فته‌یه سـتراسکان وه‌کو سه‌رۆکی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌سـتی له‌کارکێشایه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند که پـرۆسه‌ی ده‌سـتنیشـانکردنی جێـگره‌وه‌ی سـتراسکان ده‌سـتیپـێـکردووه و ده‌ڵێن هیوادارن هه‌تا کۆتایی مانگی شه‌ش کاندیدێـک هه‌ڵبژێرن.