له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی تورکیادا که تایبه‌ت بوو به سوێند خواردنی ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی کورده‌کانی تورکیا به‌شداری دانیشتنه‌که‌یان نه‌کرد و هه‌رچی نوێنه‌رانی پارتی گه‌لی کۆماریش بوون چوونه هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه ، به‌ڵام سوێندی یاساییان نه‌خوارد.
ڕۆژنامه‌وانی تورک ئیلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت ئه‌م قه‌یرانه کێشه و ئاڵۆزی تر به دوای خۆیدا دێنێت ، له‌به‌رئه‌وه باشترین ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م قه‌یرانه ئازادکردنی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراون و به‌شداریکردنیانه له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا.
ڕۆژنامه‌وان چه‌ڤیک ده‌شڵێت کێشه‌یه‌کی له‌مه‌ی ئێستا ده‌بێته هۆکار بۆ نه‌مانی ئاستی ئه‌و متمانه‌یه‌ی به په‌رله‌مان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش که گه‌لی تورکیا نوێنه‌رایه‌تی خۆی داوه‌ته ده‌ست ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی په‌رله‌مان تا ده‌ستوری تورکیا بگۆڕن.
ڕۆژنامه‌وانی تورک ئیلنور چه‌ڤیک جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌بێ ئۆپزسیۆن بێت ئه‌وا یانی دیموکراسی له تورکیادا هیچ مانایه‌کی نامێنێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت وگۆکهی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئیلنور چه‌ڤیک بنکه له تورکیا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:15 خوله‌که.