ئاکه‌په پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا و لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که جه‌هه‌په له ئانکه‌ره کۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
جه‌هه‌په ژماره‌یه‌ک پێشنیازی وه‌ک نه‌خشه ڕێگایه‌ک خستۆته به‌رده‌ست ئاکه‌په تا بتوانرێت کێشه‌ی ده‌یان ساڵی کوردی تورکیا یه‌کلایی بکرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ئیلنور چه‌ڤیک ده‌ڵێت کورد ده‌چنه ناو جه‌هه‌په‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێک بن له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا و ئاماژه‌ش به ڕۆڵی جێگری سه‌رۆکی جه‌هه‌په ده‌کات که کورده له ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ئه‌و نه‌خشه‌ی ڕێگایه‌دا.
جه‌هه‌په له ساڵی 1989 دا پڕۆژه‌یه‌کی تری هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا ، ڕۆژنامه‌وان چه‌ڤیک ده‌ڵێت جیاوازی له نێوان هه‌ردوو نه‌خشه‌که‌ی جه‌هه‌په‌دا هه‌یه، هه‌م له به‌نده‌کان و هه‌میش له بیرکردنه‌وه‌ی گشتیدا.
به‌ڕێز چه‌ڤیک ده‌شڵێت ده‌بێت هه‌موو تواناییه‌کان له تورکیادا بخرێنه گه‌ڕ بۆ جاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئیلنور چه‌ڤیک، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:02 خوله‌که.