سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرتووه له‌به‌ر په‌لاماردانی خۆنیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت.
سێشه‌ممه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆک ئۆباما به په‌یامنێرانی گوت' لای سه‌یره' که ڕژێمی ئێران وای نیشانداوه پێشوازی له سه‌رهه‌ڵدانی میسر ده‌کات که‌چی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته دوروست به پێچه‌وانه‌یان کردووه و به ته‌قه‌کردن و لێدان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه بوونه‌وه که به ئاشتیانه ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی گه‌لی ئێران ده‌بێت بتوانێت ڕای خۆی و ناڕازی بوونی ده‌رببڕیت و داوا بکات حکومه‌ت زیاتر وه‌ڵامده‌ری داخوازیه‌کانی بێت.
له لایه‌کی تر، ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیون میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی له بڵاوکراوه‌ی جیاجیادا په‌سنی ئاماده‌بوونی خۆنیشانده‌رانیان دا له خۆنیشاندانی دووشه‌ممه که له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو ڕێبه‌ر بوو بۆ دربڕینی پشتیوانی له گه‌لانی میسر و تونس به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئیزنی خۆنیشاندانی پێ نه‌دان.
له‌و باره‌یه‌وه موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیدریس ئه‌حمه‌دی شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران کردووه.
ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت زۆر که‌س پـێـیان وایه موسه‌وی و که‌ڕووبی 'ئه‌جیندای' شاراوه‌یان هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی شێوه‌یه‌ک له هه‌بوونی فیکری لانی که‌م به‌لای به‌شێک له ئێرانیه‌کان هه‌یه به‌ڵام به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی ناتوانن به‌ڕووی خامنه‌یی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یان سوپای پاسداران بن به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌وایه‌تی به داخوازیه‌کانیان ده‌ده‌ن له ڕێگای ئاماژه‌دان به خومه‌ینی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌و.
ئه‌حمه‌دی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و پێی وانیه موسه‌وی و که‌ڕووبی بیانه‌وێت گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له کۆماری ئێسلامی پێکبهێنن(چونکه) له هێندێک مه‌سه‌له‌ی وردی سیاسی جیاوازیان هه‌یه.