ناڕەزایی لە بەرامبەر بڕیاری پەرلەمانی هەنگاریا بۆ دەسـتگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی

یاسادانەرانی هەنگاریا دوێنێ چوارشەممە یاسایەکیان پەسەندکرد بۆ دەسـتگیرکردنی هەموو ئەوانەی ڕوو لە وڵاتەکەیان دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری، هەروەها یاساکە ڕێگە دەدات هەر کۆچبەرێکی نایاسایی بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێی هاتبوو.

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک گروپی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئەم بڕیارەی پەرلەمانی هەنگاریا یاساکانی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا پـێشێل دەکات.
هنری ڕاجوێڵ لە لەندەنەوە ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە و حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بە کوردی ئامادەی کردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی ڕاپـۆرتەکە