ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch داوا له کاربه‌ده‌سـتانی کورد له باکوری عێراق ده‌کات کار بکه‌ن بۆ ڕاگرتنی خه‌ته‌نکردنی کچان له ههرێـمهکهیاندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـکخراوی ناوبراو گوتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌وه‌ی له مانگی حه‌وتی 2009 وه هه‌ڵبژێردراوه هیچ هه‌نگاوێـکی نه‌ناوه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م دیارده‌یه.
ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت نزیکه‌ی له سه‌دا 73 ی کچان له هه‌رێمی کوردسـتان خه‌ته‌نه‌کراون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت هیچ ئامارێـک له به‌رده‌سـتدا نیـیه نیشـانی بدات ئه‌م دیارده‌یه تا چ ڕاده‌یه‌ک له هه‌موو عێراقدا باوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سـاڵی 2007 بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد که تیایدا خه‌ته‌نه‌کردنی کچان و ژنان به پـێشـلکاریـیهکی مافه‌کانی ژنان ناوبرد، ده‌ڵێت ئه‌مه کارێـکی چه‌وته و ناتوانرێت له ئاینده‌دا ڕاست بکرێته‌وه.
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی مه‌زه‌نده ده‌کات 140 ملیۆن ژن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا خهتهنهکرابن.