حوثییەکان ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی هێڵیکۆپتەری سعودیان لە جۆری ئاباچی لەنزیک سنووری یەمەن و سعودیە خستۆتە خوارەوە و هەردوو فڕۆکەوانەکەشی کوژراون.
وتەبێژی سەربازی حوثییەکان یەحیا سەریع وتی " بەرگری ئاسمانی حوثییەکان توانی فڕۆکەیەکی ئاباچی سعودیە بە موشەکی زەوی/ ئاسمان بخاتە خوارەوە بە تەکنیکێکی نوێ کە دواتر ڕایدەگەیەنین. بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکە خراوەتە خوارەوە لە ناوچەی مەجازە، لەکاتێکدا فڕۆکەکە لە ئەرکی دوژمنکاری خۆیدا بووە و هەردوو فڕۆکەوانەکەشی کوژراون و بەتەواوەتی فڕۆکەکە سوتاوە."
بەڵام تا ئێستا ئەم هەواڵە لەلایەن هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە کە دژ بە حوثییەکانی یەمەن دەجەنگن پشتڕاست نەکراوەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز