هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو تێکدەشکێنێت

وتەبێژی سەربازی حوسییەکانی یەمەن یەحیا سەریع

کەناڵی فەڕمی لە زاری هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیەوە بڵاویکردەوە هاوپەیمانێتیەکە بەرپەرچی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوییان داوەتەوە کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە هەڵدراون و شاری خەمیس مەشیتی باشووری وڵاتەکەیان کردۆتە ئامانج.

وتەبێژی سەربازی حوسییەکان یەحیا سەریع دانی بە هێرشەکەدا نا و وتی حوسییەکان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی خالد و خەمیس مەشیت هەڵداوە.

هەمیشە هاوپەیمانێتیەکە بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن وەڵامی ئەم جۆرە هێرشانەی حوسییەکان دەداتەوە، لە ساڵی 2015 ەوە هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە چۆتە جەنگی یەمەنەوە و دژی حوسییەکانی ئەو وڵاتە دەجەنگێت.

لە کۆتایی ساڵی 2014 دا حوسییەکان حکومەتی یەمەنیان ناچارکرد سەنعای پایتەخت جێبهێڵن و لە ئێستا زۆرینەی باکووری وڵاتەکەیان لەژێر دەستدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز