ئه‌مه‌ریکا به بڵاوکردنه‌وه‌ی لێدوانێک سه‌باره‌ت به بڕیاری له سێداره‌دانی 30 که‌س له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانی حوسییه‌وه نیگه‌رانی ده‌ربڕێ.
ئه‌و لێدوانه له لایه‌ن مۆرگان ئۆرتێگاس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر تویتر بڵاوکراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتوه که ئه‌مه‌ریکا به توندی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌و بڕیاره‌ی حوسییه‌کان ده‌رده‌بڕێت که بڕیاری مه‌رگی بۆ سه‌ر 30 به‌ندکراو داوه.
له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌مه‌ریکا داوای له ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه کرد ده‌ست له ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبگرن و گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی ڕابگرن.
دادگایه‌کی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه، بڕیاری مه‌رگی بۆ سه‌ر 30 پیاو دا به‌ڵام ی‌و ئێن ده‌ڵیت گه‌لێک له ئه‌و که‌سانه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌شکه‌نجه‌کراون و گرتنی ئه‌و که‌سانه هۆکاری سیاسی له پشت بووه.
راپۆرت کراوه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی تاوانی مه‌رگیان بۆ سهردراوه مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکاران، و سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌ر به پارتی"چاکسازی" یه‌مه‌نن که پارتێكی ئیسلامگهرانی جێی پشتیوانی عه‌ره‌بستان و حکومه‌تی مه‌نسور هادی، سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌نه.
له یه‌مه‌ن، کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی له حوسییه‌کان ده‌کات و تاقمه‌کانی دیکه عه‌ڕه‌بستان و هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته‌یان له پشته. به هۆی شه‌ری نێوخۆیی ده‌یان هه‌زار که‌س گیانیان له ده‌ستداوه.