قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه ، هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌روادێ و چڕ ده‌بنه‌وه به‌لام هێشتا به‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کان بۆ هاتنه ئارای ئه‌م جۆره ئاڵۆزیه سیاسیانه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وابه‌سته نه‌بوون به ڕێکه‌وتنه‌کان و هه‌روه‌هاش بو ده‌ستوری وڵاته‌که‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، هوشیار زێباری ده‌شڵێت پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراق ڕۆڵی لایه‌نی کوردی ده‌رخستوه که چه‌ند گرنگه له عێراقدا، و ئه‌و کێشانه‌ی نێوان نێوه‌ند و هه‌رێمیش له ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن نه‌ک له ڕێی ئالۆزکردنی زیاتره‌وه.
به‌ڕیز زێباری ده‌شڵێت له یه‌ک دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا جم و جۆڵێکی چڕوپڕی سیاسی ده‌بینرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه‌ی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:10 خوله‌که.