هۆگر چه‌تۆ ، چاودێری سیاسی و ڕێکخه‌ری تۆڕی شهمس له عێراق ده‌ڵێت چونکه وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا گۆڕانکاری سیاسی له عێراقدا هێناوه‌ته ئاراوه و ناشیه‌وێت پڕۆژه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی ناوچه‌که و عێراقیش بکه‌وێته به‌ر تێکدانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ نه‌گه‌نه ئه‌نجام ئه‌وا ئه‌مریکا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز چه‌تۆ ده‌شڵێت هیچ به دووری نازانێت ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که‌ی عێراق به‌م ئاڵۆزیه سیاسیهیهوه به‌رده‌وام بێت حکومه‌تێکی ڕزگارکردنی نیشتیمانی پێکبهێنرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:44 خوله‌که.