به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که له سه‌رچاوه کوردیـیه‌کانه‌وه هاتووه، له هه‌فته‌کانی رابردوودا به‌لای که‌م 30 که‌س له چالاکانی جۆراو جۆر له مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ریدا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانیه‌وه ده‌ستگیرکراون.
رۆژنامه‌نووس هیوا سه‌لیمی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بگره له 24 کاتژمێری رابردوودا به لای که‌م 8 که‌سی تریش ده‌ستگیرکراون و له درێژایی هه‌فته و مانگانی پێشوتریشدا شه‌پۆلێکی نوێی ده‌ستگیرکردن له زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاکانی کوردستان ده‌ستیپێکردوه. سه‌لیمی ده‌ڵێت دادگاکانی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی وه یاخود ناوه‌نده‌کانی ئاسایشی تر هیچ هۆکارێکی روون و دیاریکراویان به خانواده و بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌داوه بۆ ده‌ستگیردنیان و هه‌روه‌ها ڕێگا به چاوپێکه‌وتنیشیان ناده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی6:02 خوله‌كه.