له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کانی سوریادا زۆرێک له سیاسه‌تمه‌داران له‌و بڕوایه‌دان پێویسته قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ریه‌کی دیپلۆماسیانه‌ی بۆ بکرێت و هه‌ردوو لایه‌نی حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنیش له‌سه‌ر مێزی دانوستاندان به دیالۆگ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی ولاته‌که‌یان بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌وان هیشام مولحم ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕۆیی و ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌یکات له‌سه‌ر زه‌وی ئامژهن به‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه و سیاسیانه‌دا نییه.
ڕۆژنامه‌وان مولحم ده‌شڵێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی سوریا بخزێته شه‌ڕێکی بێ کۆتایی ناوخۆییه‌وه پێویسته ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا ڕۆڵیان هه‌بێت و به که‌مته‌رخه‌میش ناودێری کردن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیشام مولحم ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:52 خوله‌که.