پاش یه‌کلابوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و هه‌ڵبژاردنی نوری مالیکی وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیر و راسپاردنی له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه بۆ پێکهینانی کابینه‌ته‌که‌ی، ئێستاکه قۆناغی ده‌ستنیشانکردنی وه‌زیره‌کانه وه یاخود دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کانه.
هێمن میرانی سه‌رۆکی په‌یمانگای کوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌کان، له هه‌ڤپه‌ێڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه وه‌کو گرفتێک بێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه، ئایا لیستی ئه‌لعێراقیه به‌شداری له حوکم ده‌کات یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌کردنیان کێشه‌ی گه‌وره بۆ عێراق دروست ده‌کات، ده‌شڵێت به گوێره‌ی سه‌نگی سیاسی کوتله براوه‌که پۆسته‌کان دابه‌ش ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه.