حه‌مید به‌درخان سه‌رۆکی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌درخان و به‌رێوه‌به‌ری هه‌فته‌نامه‌ی به‌درخان، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به ئازادی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هیچ سانسۆرێك له لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومی و حزبی به‌سه‌ر ده‌زگا ئههلیـیهکانهوه نابینم، به‌ڵام ده‌زگا ئههلیـیهکان و بڵاوکراوه ئههلیـیهکان هه‌ندێ جار لێره و له‌وێ کارده‌که‌ن له‌سه‌ر حیسابی حزبێک و کۆمه‌ڵێك شتێـکی دیکه که ئه‌مه شتێکی نه‌خوازراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌رچی که‌م و کوڕیـیهکیش له ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه خۆم به زمانێك باسی ده‌که‌م که ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ریبگرێت تا که‌م و کوڕیـیهکان چاک بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:50 خوله‌كه.