به‌م دواییه کۆبونه‌وه‌کانی ڕابه‌رانی سیاسی عێراق به سه‌رکرده کورده‌کانیشه‌وه زۆر چڕ بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت ئه‌م جاره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که لایه‌نی ئۆپۆزسێۆنن له هه‌رێمی کوردستاندا، ڕۆڵێکی په‌ره‌سه‌ندو دبینن له به‌شداری کردن له‌و کۆبونه‌وانه‌دا. هه‌ر له‌م بواره‌شدا چه‌ندان سه‌رکرده‌ی عێراق سه‌ردانی باره‌گای ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌که له شاری سلێمانی هه‌رێم کردوه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، حه‌مه تۆفیق ڕه‌حیم، ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی گشتی عێراقدا گۆڕان کار ده‌کات بۆ چه‌سپاندنی دیموکراسیه‌ت و به‌ربه‌ست کردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت وڕێگه‌گرتن له به‌رپابوونی توندوتیژی له عراقدا.
ناوبراو ده‌ڵێت لایه‌نه‌کانی عێراق هه‌ستیان به گرنگی و قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌که کردوه بۆیه حه‌ز ده‌که‌ن له نزیکه‌وه ئاگاداری دیدوبۆچونهکانمان بن و ڕاوێژ کاریمان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایشی گشتی هه‌رێمه‌وه هه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێم و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێۆن که یه‌ك ڕیز بین.
حه‌مه تۆفیق ده‌شڵێت چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق به‌وه ده‌کرێت که عێراق له‌سه‌ر شێوازی دامه‌زراوه سیاسی و حکومیـیه‌کان حوکمڕانی بکرێت.