ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له ڕووداوه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایی شاری سلێمانی له کوردستانی عێراق ، گله‌یی له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌کات چونکه وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌م لیژنه‌یه ده‌ڵێت ده‌سکاری ڕاپۆرته‌که کراوه.
حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌شڵێت خاڵی ناکۆک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه که کۆبونهواکان درێژ ده‌کاته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن له کات ، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی هه‌ندێ خاڵی زێدکردۆته سه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ش.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان گرتویه‌تیه به‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکدا نییه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستاندا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:33 خوله‌که.