دیاره گه‌لانی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکا په‌ند له ئه‌زمونی یه‌کتری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ڕژێمه‌کانیان هه‌ڵه‌ی یه‌کتری دووباره ده‌که‌نه‌وه.
ئایا تا چه‌ندێـک سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌سه‌رهاتی سه‌رۆکه‌کانی تونس و میسر و لیبیا له پـێش چاوده‌گرێت؟
ئه‌مه ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
موراد جوان، ڕۆژنامه‌وان و به‌رپـرسی ماڵپه‌ڕی نێت کورد له سوید.
ئیبراهیم یوسف، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری کوردی سوریا بنکه له ئیماراتی عه‌ره‌بی.
مشعه‌ل ته‌ممۆ، ڕێبه‌ری شه‌پـۆله پـێشهڕۆژ و زیندانی سیاسی پـێشـوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:26 خوله‌كه.