قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌رده‌وامه. هاوکات داوا زۆرن بۆ دیالۆگکردن له نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا به مه‌به‌سـتی هێنانه ئارای تێـگه‌یشـتنێـکی هاوبه‌ش له نێوانیاندا وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
هه‌تا ئێسـتا چه‌ند جارێـک دیالۆگ کراون، جا ئه‌و دیالۆگانه پـێـنج لایه‌نه بووبن یان سێ لایه‌نه، وه‌لێ خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و هه‌موو کۆبوونه‌وانه‌دا ئه‌وه بووه ڕێـکه‌وتنێـکی کۆنکرێتیـیانه دروست نه‌بوو هه‌تا هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که به دوای خۆیدا بهێنێت.
هه‌م لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌میش لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن هه‌میشه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی دیالۆگ باشترین میکانیزمه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رکردن، به‌ڵام هه‌ر ڕۆژه و جۆره مه‌رجێـک داده‌نرێت.
له دواترین ڕاگه‌یاندندا پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ڕایانگه‌یاند به‌بێ هیچ مه‌رجێـک ئاماده‌ن بۆ دانوسـتاندن. لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش هێنده‌ی ئاگاداربم سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی پـرۆژه 22 خاڵیـیه‌که‌ی بۆ چاکسـازی خسـتبوویانه ڕوو.
پـرسیار گه‌ل له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه زۆرن. بۆ وه‌ڵامی پـرسیاره‌کانی ئێوه و ئێمه‌ش به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن میوانداری هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان:
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ده‌مڕاسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
شۆڕش مه‌جید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی کوردسـتانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:33 خوله‌كه.