توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانسـتی ده‌ڵێت ڕۆژووگرتن مه‌ترسیـیه‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشیـیه‌کانی تایبه‌ت به خوێنبه‌ری تاجی و هه‌روه‌ها شه‌کره که‌م ده‌کاته‌وه، به‌هۆی هاندانی له‌شی مرۆڤ بۆ به‌کارهێنانی چهوریـیهکانی خۆی.
توێژینه‌وه‌که که تیمێـک له شـاره‌زایان له ناوه‌ندی ئنتهرماونتنی ته‌ندروسـتی بۆ نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵ له ویلایه‌تی یوتا ئه‌نجامی داوه، ده‌ریخسـتووه ڕۆژووگرتن نه‌ک هه‌ر ته‌نها مه‌ترسیـیه‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشیـیه‌کانی تایبه‌ت به خوێنبه‌ری تاجی که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵـکو ئاسته‌کانی کۆلسترۆڵیش له خوێندا ده‌گۆڕێت.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت نه‌خواردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێـکی دیاریکراو له ڕۆژێـکدا به درێژایی مانگێـک له هۆکاره‌کانی دووچاری قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی ئاسـتی کلوکۆز و شه‌کره له خوێندا که‌م ده‌کاته‌وه.
دکتۆر بنجامین هۆرن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌خۆشیـیه‌کانی دڵ و جینات له ناوه‌ندی ئنتهرماونتنی ته‌ندروسـتی ڕوونی کرده‌وه که ڕۆژووگرتن ده‌بێته مایه‌ی برسیبوون و هه‌ست کردن به بێهێزی، بۆیه له‌شیش له به‌رامبه‌ردا کۆلسترۆڵی زیاتر ده‌رده‌کات که ئه‌وه‌ش وه‌ها ده‌کات چه‌وری له بری کلوکۆز وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه بۆ له‌ش به‌کاربهێنرێت.
دکتۆر بنجامین هۆرن ده‌شڵێت که‌مبوونه‌وه‌ی چه‌وری له له‌ش شیانی دروسـتبوونی به‌رگری بۆ ئه‌نسۆلین یان تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره که‌م ده‌بێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه توێژینه‌وه‌که ده‌ریخسـتووه ڕۆژووگرتن کاریگه‌ری به‌سه‌ر هۆرمۆنی گه‌شه‌کردن (HGH) هه‌یه و ده‌بێته مایه‌ی هاندانی به شێوه‌یه‌ک ماسولکه‌کان له لاوازی بـپارێزێت.