سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن رایگه‌یاند که ژماره‌ی له دایکبوونی دووانه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا دوو هێند زیادی کردووه، به‌شێکی زۆری هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سکوزا.
سه‌نته‌ری ناوبراو ده‌شڵێت له هه‌موو 30 کۆرپه‌یه‌کدا له‌وانه‌ی له ساڵی 2009 دا له دایکبوون ، یه‌کێکیان دوانه بوون. له‌و باره‌یه‌وه " جۆیس مارتن " پسپۆڕی بواری نه‌خۆشی له سه‌نته‌ری کۆنترۆڵکردن و خۆپارستن و هه‌روه‌ها که‌سی دووهه‌می به‌شداربوو توێژینه‌وه نوێـیه‌که ده‌ڵێت له دایکبوونی منداڵی دووانه به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردووه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌کان و هه‌موو به‌شه‌کانی وڵاته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت له ماوه‌ی ساڵی 2009 دا پتر له 137 هه‌زار منداڵی دووانه له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا له دایکبوون، به‌ڵام ئاماری له دایکبووانی دووانه له ساڵی 1980 دا 68 هه‌زار و 339 منداڵ بوون، واته له کۆی 53 له منداڵانی له دایکبوو ته‌نها یه‌ک له دایکبووی دووانه بووه. سه‌نته‌ره‌ی ئاماژه‌پێدراو ده‌ڵێت پیتاندنی هێله‌که له تاقیگه‌دا هۆکارێکی دیکه‌یه بۆ له دایکبوونی منداڵانی دووانه.
خانم جۆیس مارتن له سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن ده‌ڵێت له دایکبوونی جووته کۆرپه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی زیاتر ده‌بنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تاکن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووانه کاتێک له دایک ده‌بن قه‌باره و کێشیان بچوکتره و هه‌روه‌ها پێش واده‌ی خۆیان له دایک ده‌بن و شیانێکی زۆری ئه‌وه‌شیان هه‌یه که له ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نیاندا نه‌ژین.