به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاده‌ی مه‌ره‌گ به‌هۆی شێرپه‌نجه‌کانی مه‌مک و ڕه‌حمه‌وه له وڵاتانی سه‌رانسه‌ری جیهاندا له زیادبووندایه، به تایبه‌تی له نێو وڵاتانی هه‌ژاردا که تیایاندا ژنانی نه‌خۆشی ئه‌م جۆره شێرپه‌نجانه له تهمهنێـکی گه‌نجتردا گیان ده‌سپـێرن.
توێژه‌رانی په‌یمانگای پـێوانه‌ی ته‌ندروسـتی و هه‌ڵسه‌نگاندن له زانکۆی واشنتن گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که به درێژایی 30 سـاڵی ڕابردوو حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بووه به دوو هێند.
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیـیه له سـاڵی 1980 دا 641 هه‌زار حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام له سـاڵی 2010 دا ئه‌م ژماره‌یه گه‌یشـتووه‌ته نزیکه‌ی 1.6 ملیۆن حاڵه‌ت. هه‌ر به درێژایی هه‌مان ماوه ڕاده‌ی ساڵانه‌ی مه‌رگ به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکه‌وه له 250 هه‌زاره‌وه به‌رزبووته‌وه بۆ 425 هه‌زار.
ئه‌و کاره‌ی ئه‌وه نیشـان ده‌دات که به‌رنامه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م نه‌خۆشیـیه له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندا ڕۆڵێـکی باشیان هه‌بووه.
هاوکات حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم له سـاڵی 1980 دا 378 هه‌زار حاڵه‌ت بوون و له سـاڵی 2010 دا حاڵه‌ته‌کان گه‌یشـتوونه‌ته 454 هه‌زار حاڵه‌ت و ڕاده‌ی مه‌رگیش به هه‌مان ئاست زیادیکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ر و پـرۆفیسۆر ڕافائێل لۆرێنزۆ ده‌ڵێت ژنانی دانیشـتوی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان سوود له چاره‌سه‌ر و ده‌رمانه ڕهخسێنراوهکان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له وڵاته هه‌ژاره‌کانی ئه‌فریکا و ئاسیادا ژماره‌ی شێرپه‌نجه‌کانی مه‌مک و ڕه‌حم زۆربوون.
شایانی باسه له سـاڵی 2010 دا 200 هه‌زار ژن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه گیانیان سـپاردووه و 46 هه‌زاری کۆی ئه‌م ژماره‌یه له وڵاتانی هه‌ژاردا بوون و له ته‌مه‌نی گه‌نجیدابوون. له 76% حاڵه‌ته‌کانی شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم له وڵاته هه‌ژاره‌کاندایه.