ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق هاشمی به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و له لایه‌ن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته حه‌مه‌د بن ناسر بن جاسم ئال ثانی پـێشـوازی لێ‌کرا.
ئه‌مه سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو له‌وه‌تای هاشمی په‌نای بۆ هه‌رێمی کوردسـتان بردووه بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ستگیرکردنی به‌پـێی بڕیارێـک که له مانگی دوازده‌ی ڕابردووه‌وه له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆی ده‌رچووه.
پـێشـتر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی تاریق ئه‌لهاشمی له ڕاگه‌یاندنێـکدا بڵاویکرده‌وه که‌وا تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هه‌رێمی کوردسـتانی جێهێشتووه و به‌ره‌و قه‌ته‌ر بهڕێـکهوتهوه، وه بڕیاره ئه‌م سه‌ردانه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک له‌و وڵاته بخایه‌نێت و تیایدا چاوی به میری قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی بکه‌وێت.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتوو هاشمی پاش قه‌ته‌ر سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێـکی دیکه ده‌کات و دواتر بۆ هه‌رێمی کوردسـتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هاشمی که یه‌کێـکه له به‌رپرسه باڵاکانی سوونه‌یه له عێراق، کاربه‌ده‌سـتانی عێراق تاوانباری ده‌که‌ن به سه‌رپه‌رشتیکردنی تیمه‌کانی کوشتنی دژ به شیعه‌کان و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئاسایش، به‌ڵام هاشمی ده‌ڵێت ئه‌و تۆمه‌تانه ئامانجی سیاسی له پشته‌وه‌یه.