دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده، پسپۆڕی کاروباری ئێران له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌وه‌ی ئێران ڕۆژی دووشه‌مه کردویه‌تی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی پاشه‌کشه‌ی ئێرانه له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی شه‌ش حه‌وت مانگی ڕابردوو هه‌یبوه و ده‌شڵێت بڕیاری ئێران ملدانیهتی بۆ فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده ده‌ڵێت ئێران پاشه‌کشه‌ی له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پـێشـووی کردووه
دکتۆر ئه‌حمه‌دزاده له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌وه‌ش به دوور نازانێت کاردانه‌وه‌ی ناوخۆییش هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران بۆ ناردنی یۆرانیۆم بۆ ده‌ره‌وه بۆ پیتاندنی به تایبه‌تیش له لایه‌ن ئۆپزسیۆنی ئێرانیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی9:43 خوله‌که.